





(ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م له توێی یه‌کێک له کتێبه شڕه‌کانم دا دیته‌وه و تایپم کرده‌وه.)
له سه‌ره‌تاوه خۆت ساغ بکه‌وه، ده‌تهه‌وێ له گه‌ڵ مندا بی یان نا؟ ئه‌گه‌ر ناتهه‌وێ با هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌دا جیابینه‌وه. ئه‌گینا گوێچکه‌ت ده‌گرم و به دوای خۆمدا راتده‌کێشم. بکه‌وینه ریگه ره‌نگ له زۆر شوێنان پێشم بکه‌وی، به‌ڵام ناتوانی جێم‌بێڵی.
درێژه‌ی بابه‌ت...

خێراخێر پاچه‌که‌م له زه‌وی ده‌دا و هه‌ر جاره‌ی پێچاڵێکم هه‌ڵده‌دڕی. گه‌یشتمه گۆڕیچه. گڵ و خۆڵه‌که‌م به نه‌رمی لادا و به‌رده‌کانم ئاوه‌ژوو کرده‌وه. کاسه‌سه‌رێک ده‌رکه‌وت. خۆڵه‌که‌م لێ‌ته‌کاند و خاوێنم کرده‌وه. بزمارێک له گوێچکه‌ی راستی درابوو و نووکه‌که‌ی له گوێچکه‌ی چه‌پیه‌وه ده‌رکه‌وتبوو. ئێسقانێکی کۆن و هڵۆڵ بوو. به هه‌ردوو ده‌ستانم سه‌روقوونی بزماره‌که‌م گرت و نێوچه‌وانم به ته‌وێڵیه‌وه‌نا.
درێژه‌ی بابه‌ت...
بۆ زایەر عەبدوڵڵا
ئەم چەند دێڕەی خوارەوەم لە پەسنی بابەتێکی کاک "زایەر عەبدوڵلا" دا نووسیوە کە لە ژمارە ٩٦٩ و ٩٧٠ی رۆژنامەی هەولێردا بڵاو کرابۆوە. ئەم نووسراوەیەم بۆ رۆژنامەی "هەوڵێر" نارد بەڵام نازانم بۆ بڵاویان نەکردەوە.
مستەفا شێخە

زمان یەکێک لە پێناسە سەرەکیەکانی هەر نەتەوەیەکە. بەڵام کە باس دێتە سەر نەتەوەی کورد چەمکی زمان زۆر زەقتر و بەرچاوتر خوێ دەنوێنێت. لەبەرئەوەی کورد یەکێ لە گەورەنەتەوە بێ‌دەوڵەتەکانە، پێویستە زیاتر خۆی بە پەروەردە و گەشانەوەی زمانەکەیەوە خەریک بکات.
مستەفا شێخە

وەک خۆی گێڕایەوە، سەری بەرز کردەوە و هەموو هێزی دایە بەر ئانیشکی راستی و شانی چەپی وەبەر ئەو بەردە قورسانەدا کە بەسەریدا رەیاڵ کرابوون. راست بۆوە و ئەو بارستا گڵ و خۆڵەی لە سەری کەڵەکە کرابوو تەوژمی بۆ قیلتاوی جادەکە هێنا، چڕژی پێدا و هەڵیتۆقاند. چەنگی لە لێواری ئەمبەروئەوبەری قیلتاوەکە گیر کرد و خۆی هەڵكێشایە سەرەوە. بەڕووتی چوارناڵ بەسەر جادەکەدا غاری دەدا.
درێژه‌ی بابه‌ت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

درێژه‌ی بابه‌ت...

درێژه‌ی بابه‌ت...
( کاوێژی خەونی تاراوگە نشینێک)

درێژه‌ی بابه‌ت...


درێژه‌ی بابه‌ت...

نووسینی: مریه‌م قازی
زۆریه‌ک له خاوه‌نڕایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م باوه‌ڕه که ئه‌گه‌ر بیتوو ئه‌ده‌بیات هه‌رایه‌ک و پرسیاریک ساز نه‌کا، ناکری وه‌ک به‌رهه‌مێکی داهێنه‌ر سه‌یری بکرێ. له راستی‌دا ئه‌وه بوێرێکی زۆریشی پێدا ده‌وێ که نووسه‌ر و داهێنه‌ر بین و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه وه‌ڕێخه‌ن که ده‌یانه‌وێ شه‌مێک داگیرسێنن بۆ خستنی تیشک به سه ر تاریکایی بۆ درکاندنی ئه‌و نه‌هێنیانه‌ی که گۆیا ئه‌وانی‌تربه‌ئه‌نجامییان نه‌گه‌یاندووه یان به لاڕێیان دا‌بردووه. جۆرج ئوریل ده‌ڵێ: ((من ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی درۆکان ئاشکرا که‌م.))
درێژه‌ی بابه‌ت...مامه‌ند قادری

(تکایه پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌خنه‌یه، جارێکی دیکه چیرۆکی کاوێژ بخوێننه‌وه)
درێژه‌ی بابه‌ت...
چێرۆک
ده‌تگوت وه‌ستایه‌کی لێزان ماوه‌یه‌کی زۆری بۆ داتاشین و له‌بار کردنی ئه‌م به‌رده ته‌رخان کردووه. ئه‌و کاته‌ی له سه‌ری داده‌نیشت، هه‌ستی ده‌کرد له‌شی ناسکی بۆ ئه‌وه دروست کراوه لێره دا‌نیشێت. قوڵکه‌ی سه‌ر به‌رده‌که وا هه‌ڵکه‌وتبوو هه‌ردوو سمته‌کانی ده‌چوونه ناوی و پشتی ده‌که‌وته سه‌ر ته‌ختایی پاڵپشته لێک‌ولووسه‌که‌ی.
درێژه‌ی بابه‌ت...
خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرایی «چیرۆکی کاوێژ"
نووسینی مراد ئه‌عزه‌می
چیرۆک، له کورتترین پێناسه‌ی خۆیدا، ئه‌و ده‌قه ره‌واییه‌یه، که له که‌م‌ترین مه‌ودای زمانی‌دا، به‌شێک‌و چرکه‌یه‌ک له لایه‌نه فه‌رامۆش‌کراو و خوو پێکراوه‌کانی مرۆڤ، ره‌وایه‌ت ده‌کات، تاکوو فه‌رامۆشی بسڕێته‌وه. چیرۆک، ئه‌م جیهانه تایبه‌ته‌ی خۆی، به که‌ره‌سه‌و ته‌مهیدگه‌لی جۆراوجۆر، تۆمار ده‌کات.که‌ره‌سه گه‌لی وه‌ک: که‌سایه‌تی، رووداو، دیالۆگ، گۆشه‌نیگا و ...، ته‌مهیدگه‌لی وه‌ک، گه‌ڵاڵه، فۆرم و ...
درێژه‌ی بابه‌ت...چیرۆک
مسته‌فا شێخه
له ژێر تابلۆیه‌ک وێستاوه. تابلۆکه دوولینگانه‌ی به‌سه‌ر شه‌قامه‌که داهێناوه. په‌یکانێک‌و وشه‌ی " centre of city".
به‌ده‌م روانینه‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریکی کاوێژه. مێشکی وه‌ک گه‌ده‌یه‌کی پڕکاره. وه‌ک ئاژه‌ڵ کاوێژ ده‌کات. زبڵ‌وزاڵی پاشماوه‌ی کارگه‌و کارخانه‌کان و سه‌رگوڵی شینکه تورت‌و ئاوداره‌کانی کوێستانی سازگار‌و کوته‌مقه‌باو لاستیکی به‌رجاده‌و شۆسته‌کان‌و ریزاڵه نایلۆنی گیرساوه‌ی پنچکی ناو په‌رێزه‌کانی پێکه‌وه کاوێژ ده‌کاته‌وه. ره‌نگه هیچ پزیشکێک نه‌زانێ ئه‌م وردکردن‌و تێکهاڕینه چ وزه‌و ڤیتامینێک به‌رهه‌م دێنێ.
ئه‌م دوو خوێندنه‌وانه له لایه‌ن کاک عه‌بدولخالق یه‌عقووبی و کاک که‌ماڵ حه‌سۆ به جیا له سه‌ر چیرۆکی مه‌زادخانه نووسراون. خوێندنه‌وه‌که‌ی کاک عه‌بدولخالق بۆ فستیڤاڵی چیرۆک له شاری بانه نووسراوه.